وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و پابەندبوونی خۆی بە تەواوی بڕگە و ماددەكانی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق دووپاتكردەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری، پابەندیی وەزارەتەكەی بە جێبەجێكردنی پەند و بڕگەكانی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق دووپات كردووەتەوە هاوكات داوای هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان كردووە، بۆ تەواوكردنی لیستی پرۆژەكانی وەبەرهێنان تاوەكوو وەزارەتەكە بەبێ دواكەوتن بودجەیان بۆ تەرخان بكات.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی لەكاتێكدایە چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە فراكسیۆنە كوردیەكان ڕایاگەیاند لە پەرلەمانی عێراقەوە هەولێك هەیە لە ئەگەری ڕادەستنەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم  ببیڕدرێت كە یەكێكە لە  مادەكانی یاسای بودجە


دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

پەیامێكی رۆژنامەوانی لە وەزارەتی داراییەوە 

2019/3/28 

وەزارەتی دارایی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێكردنی بەند وبڕگەكانی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2019 دەكاتەوە بە هەردوو ڕووی ڕەوەن و وەبەرهێنانیەوە، هەر لەمبارەیەشەوە وەزارەت داوای هەماهەنگیی تەواو دەكات لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بۆ تەواوكردنی لیستی پرۆژەكانی وەبەرهێنان تا وەزارەت بەبێ دواكەوتن بودجەیان بۆ تەرخان بكات.

 
وەزارەتی دارایی / نووسینگەی ڕاگەیاندن






PM:03:17:28/03/2019