سەرۆکی پەرلەمان داوای لە گشت ئەندام پەرلەمانەکانی هەرێم کردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بن.
ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی گشت ئەندام پەرلەمانەکانی هەرێم کردووە، بۆ دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن.
.لە نوسراوەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە
ئەمڕۆپێنجشەممە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩، ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتی لە پەرلەمانى کوردستان و عەلی حەمەساڵح سەرۆکى فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند، واژۆی ٦٨ پەرلەمانتارەوە پرۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمیان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.