وەزارەتی دارایی لەبارەی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچوک روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی هەرێم روونکردنەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچووک دەدات.

ئاوارە حەمید لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیانووە تا ئێستا هیچ رێنماییەک نییە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە  بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچوک.

وتیشی، دوای ئەوەی پاشەکەوتی موچە نەماو دابەشکردنی مووچە ئاسایی بوەوە دەبێت ئەو پێشینانە وەربگیرێنەوە، بەڵام پێویستە رێنمایی نوێ دەربچن بۆ ئەو مەبەستە.

راشێگەیاند، هەر کاتێک رێنمایی نوێ دەربچیت، دەکرێت بە بڕیار و دەست بە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەکان دەکرێت.

ماوەی نزیکەی سێ  ساڵە وەرگرتنەوەی پێشینەوی هاوسەرگیری و قەرزی بچوک راگیراوە، ساڵی دوو جار بە بە بڕێکی کەم وەردەگیرایەوە.


PM:10:50:28/03/2019