سبەی پەرلەمانی کوردستان بەبێ چوار فراکسیۆن کۆدەبێتەوە

سبەی پەرلەمانی کوردستان بەبێ چوار فراکسیۆنی گەورە کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەکات.

هه‌ریه‌ك له‌یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو و نەوەی نوێ بایكۆتی پرۆژە پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن كە لەلایەن فراكسیۆنەكانی گۆڕان و پارتییەوە پێشكەش كراوە.

هه‌ر چوار فراكسیۆنە کە خاوەنی 41 كورسی پەرلەمانن هۆکاری جیاوازیان هەیە بۆ بایکۆتکردنی پرۆژەکە و هەندێکیان پێیان وایە كە ئەم پرسە رەهەندی سیاسی و نیشتمانی و دەستوریی هەیە و دەبێت تەوافوقی لەسەر بکرێت.


PM:04:27:29/03/2019