ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٣٩ی ئاوازی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بکات.

بەپێی زانیارییەکان هه‌ریه‌ك له‌یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو و نەوەی نوێ بایكۆتی پرۆژە پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن كە لەلایەن فراكسیۆنەكانی گۆڕان و پارتییەوە پێشكەش كراوە.

هه‌ر چوار فراكسیۆنە کە خاوەنی 41 كورسی پەرلەمانن هۆکاری جیاوازیان هەیە بۆ بایکۆتکردنی پرۆژەکە و هەندێکیان پێیان وایە كە ئەم پرسە رەهەندی سیاسی و نیشتمانی و دەستوریی هەیە و دەبێت تەوافوقی لەسەر بکرێت.

ئەم کۆبونەوەیەش لەکاتێکدایە پێنجشەممەی رابردو بە واژۆی 68 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسایەک بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراو، هەریەک لە فراکسیۆنەکانی پارتی و گۆڕان و پێکهاتەکان واژۆیان لەسەرکرد،  بەڵام یەکێتی، نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی واژۆیان لەسەر نەکردوە.


AM:09:29:30/03/2019