قائیمقامیه‌تی كه‌لار دوای راگەیەندراوەکەی کەشناسی لە ئامادەباشیدایە بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌ناكاو و دروستبوونى لافاو به‌هۆى بارینى بارانى به لێزمه‌وه.
راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی " نێردراوه، تیایدا قائیمقامیه‌تی كه‌لار ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "به‌هۆی پێشبینی كه‌شوهه‌وا كه هۆشداری دراوه له‌ئه‌مشه‌وی شه‌ممه‌وه 30ی ئازاری 2019 ه‌وه ئه‌گه‌رى باران بارینی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو له ئارادایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د) قائیمقامی كه‌لار له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و شۆفێری شۆفڵه خۆبه‌خشه‌كان و رێكخراوه‌كان كۆبووه‌وه".
ئەوەشهاتووە"پلانی كاره‌كان دانراو و ژووری عه‌مه‌لیات له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنرا كه له ناو دیوانی قائیمقامیه‌تی كه‌لار قائیمقام خۆی سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كان و رێكخراوه‌كان دابه‌شكران به‌سه‌ر دوو تیم، ئه‌وانیش تیمی ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌لار و ڕۆژئاوای كه‌لار كه له خواره‌وه ژماره‌كانیان بڵاوده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن بۆ هاوكاریكردن و به‌هاناچوون له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و شۆفڵه خۆشبه‌خشه‌كان و ئامێره حكومییه‌كانیش پێكه‌وه له خزمه‌تی هاوڵاتیاندا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مووانه‌وه هه‌وڵ بدرێت هیچ زیانێك ڕوونه‌دات".
تیمی رۆژهه‌ڵاتی كه‌لار 07701512341
تیمی رۆژئاوای كه‌لار 07701575556
پۆلیسی 104
به‌رگری شارستانی 115
پۆلیسی هاتوچۆ 415
جه‌ی سی سی 07705047002 - 07501258315 – 07480263999
ئەمەش لەکاتێکدایە نیوەڕۆی ئەمرۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان هۆشداری دا له‌باره‌ى شه‌پۆلێكى باران بارینى به لێزمه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، کە له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌پۆلێكى باران بارینى به لێزمه ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و هه‌وره تریشقه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و به‌رده‌وامى ده‌بێت تاوه‌كو نیوه‌ڕۆى رۆژى دوو شه‌ممه رێكه‌وتى 1 ى 4 ى 2019.