ئەحمەد تورک بۆ ئۆردوغان: ئێمە کوردین سەر بۆکەس ناچەمێنینەوە

ئه‌حمه‌د تورك، وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت" له‌ ماوه‌ی 40 ساڵی رابردووی خه‌باتمان کردووە سەر بۆکەس ناچەمێنینەوە".
.
ئه‌حمه‌د تورك، كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) بۆ شاره‌وانی مێردین له‌ وه‌ڵامی ئه‌ردۆغاندا ده‌ڵێت "ئێمه‌ كاندیدی گه‌لی كوردین و بۆ كه‌س سه‌ر ناچه‌مێنینه‌وه‌".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو "كاندیدی هه‌ده‌په‌ له‌ مێردین، ده‌ستی له‌گه‌ڵ تیرۆر تێكه‌ڵ كردووه‌".

سبەی 31/3/2019، ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە شارەكانی توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەدەچێت. لەو ھەڵبژاردنەدا زیاتر 57 ملیۆن دەنگدەر نوێنەرانی شارەوانییەكان هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن. لە هەڵبژاردنەکەدا 12 پارتی سیاسی بەشدارن، سێ هاوپیەمانی بە‌هێز کۆمار بەسەرۆکایەتی ئاکەپە، میللەت بەسەرۆکایەتی جەهەپە، هەدەپەش بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن. 



PM:02:40:30/03/2019