ڤیدیۆ.. عەزیزی وەیسی لاسایی گۆرانیەکی عادل هەورامی دەکاتەوە

هونەرمەندی میللی ناسراوی رۆژهەلآتی کوردستان، عەزیزی وەیسی لەبەردەم عادل هەورامیدا لاسایی گۆرانییەکی ئەو هونەرمەندە دەکاتەوە.

لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام، لە دانیشتنێکی تایبەتدا عەیزیزی وەیسی لاسایی گۆرانییەکی عادل هەورامی دەکاتەوە، ئەم ڤیدیۆیەش بینەرێکی زۆر سەرسوڕمانی خۆیان بەو لاسایی کردنەوەیە دەردەبڕن کە هونەرمەند بە شۆخیەوە لاسایی دەکاتەوە، عادل هەورامیش بەدەمیەوە پێدەکەنێت.

عەزیز وەیسی كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكان كە بە ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت و لەماوەیەكی كەمدا توانی ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی بەدەست بهێنێت.

عادل هەورامی لە ساڵی ١٩٩٣ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠دا یەكەم ئەلبومی بە ناوی گەردوون بڵاوكردووەتەوە و سەرقاڵی كاری بارزگانییە.




PM:06:39:30/03/2019