هەندێک کەس کێشەی نوستنیان هەیە یاخود زوو زوو بەخەبەر دێن ، ئەمەش بۆچەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە یەکێک لەو هۆکارانە هەستیارییە بەرامبەر دەنگە دەنگ، ڕۆشنای ، یاخود قەلەقی ، کەم خوێنیش هەروەها هۆکارە بۆ خەو زڕان .
لەبەر ئەم چەند هۆکارەو هۆکاری دیکەش پسپۆڕان هۆشیاری دەدەن کە پێش نوستن پێویستە چەند خواردنێک بخورێت تاکو بەباشی بخەویت ئەوانیش:
ـ مۆز: مۆز دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم ئەمەش وادەکات ماسۆلکەکان بحەسێنەوە هانی باش نوستن بدات.
ـ بادەم: بادەم چەوری بەسودو هەروەها مەگنسیۆم و تریتۆفانی تێدایە هەریەک لەمانەش یارمەتی حەسانەوەی ماسۆلکە و دەمارەکان دەدەن.
ـ شۆڤان: ئەمیش بەو خواردنە ناسراوە کە ڤیتامین، کانزا، و ئەمینۆ ئەسیدی تێدایە هەروەها یارمەتی باش نوستن دەدات.
ـ قەل: قەل یەکێکە لەسەرچاوە باشەکانی تریتۆفان و هەروەها سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە بۆیە هەستی تێربوونت پێدەبەخشێت.
سەرچاوە: independent