ئۆردوغان لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەنگیان دا

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا کرد و لە شاری ئیستانبوڵ دەنگی دا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری، كاتژمێر 13:50 لە خوێندنگەی ساففەت چەبی لە ئوسكودار دەنگی دا.

لە باخچەی خوێندنگەكەدا، هاووڵاتییان خۆشەویستییان بۆ نیشاندا و لە دەروازەی خوێندنگەكەدا هەریەكە لە پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیكایا و سارۆك شارەوانیی ئیستانبوڵ، مەولود ئویساڵ و سەرۆك شارەوانیی ئوسكودار، حیلمی توركمەن و سەرۆكی لقی ئیستانبوڵی ئاك پارتی، بایرام شەنئۆجاك و بەرپرسانی دیكە پێشوازییان لە ئەردۆغان كرد.

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئه‌مینه‌ ئه‌ردۆغان-ی هاوسەری چوونه‌ ئه‌و پۆله‌ی كه‌ سندوقی ژماره‌ ٣٣٠٠ی لێ داندراوە و یه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقدا ته‌وقه‌یانكرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئه‌مینه‌ ئه‌ردۆغان-ی هاوسەری به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاره‌كان، ناسنامه‌كانیان دایه‌ كارمه‌ندان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان پسوله‌ی ده‌نگدانی وه‌رگرت، چووه‌ ناو كابینه‌ی ده‌نگدان و ده‌نگی دا.

٣٣٢ ده‌نگده‌ری دیكه‌ له‌ هه‌مان ئه‌و سندوقه‌ی كه‌ سه‌ركۆماری توركیا ده‌نگی لێده‌دات، ده‌نگده‌ده‌ن.
له‌ لیستی ده‌نگده‌راندا، سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌ ریزبه‌ندیی ژماره‌ ١٨ و ئه‌مینه‌ ئه‌ردۆغان-ی هاوسەری له‌ ریزبه‌ندیی ١٧دایه‌.



PM:03:59:31/03/2019