لەسەرتاسەری پارێزگاری بەغدای پایتەختی عێراق بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواو مەترسی دروستبونی لافاو باری نائاسایی و لە ناکاو راگەیەندرا.
فەلاح ئەلجەزائیری، پارێزگاری بەغدا رایگەیاند، سەرجەم کارمەندەکان بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی پارێزگاکەو شارەوانی و فەرمانگەی ئاو خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری دروستبوونی لافاو.
پارێزگاری بەغدا ئاماژەی بەوەشكردووە، کە خۆی سەرپەرشتی ژووری عەمەلیاتی تایبەت بە دۆخەکە دەکات و سەرجەم مۆڵەت و پشووەکانی کارمەندانی دەزگا خزمەتگوزارییەکانی هەڵوەشاندوەتەوە و 24 کاتژمێر لە ئامادەباشیدا دەبن.