هەواڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری پێشوتری دەرەوەی عێراقی لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنەکەیەوە رەتدەکرێتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری پێشوی دەرەوەی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە ، کە ئەمشەو لە چەند دەزگایەکی راگەیەندنو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی مردنی جەحفەریان بڵاوکردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی جەعفەری هاوکات سوپاسی خۆی بۆ ئەو كەسانە دەربڕیوە، كە لەكاتی بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەدا لە رێگەی تەلەفۆن و نامەوە هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە.