فازل میرانی: دەکرێت وەک جاری پێشوو حکومەت بەبێ یەکێتی پێکبهێرنێت


سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتی ئگادار دەکاتەوەو دەڵێت "بەبێ یەکێتی باش نیە حکومەت پێکبهێنرێت ، بەڵام بەبێ یەکێتیش دەکرێت وەک جاری پێشوو".

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "ئێمە حسابی کورسی لەگەڵ یەکێتی ناکەین بەڵام نابێت یەکێتیش چاوەڕێی پەنجا بەپەنجای جاران بێت، پێیان خۆشە وە مافی خۆشیانە وەک یەکێتی" موڕاعات" بکرێن نەک وەکو ٢١ کورسی و بەبێ یەکێتی باش نیە حکومەت پێکبهێنین ، بەڵام بەبێ یەکێتیش دەکرێت وەک جاری پێشوو."

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی و یەکێتی لە ڕێگادان بەرەو ڕێککەوتن، بۆچونی ئەوان ئەوەیە کە هیچ کامیان "بەدیلی" ڕێککەوتنیان نیە چونکە بەرپرسیاریتیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی لە ئەستۆیاندایە.

فازیڵ میرانی سەبارەت بە کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند،" کە لە یەکگرتوو، کۆمەڵ و نەوەی نوێ و یەکێتی لێمان دەپرسین ئەم هەرێمە سەرۆکی دەوێت یا نا؟ دەیانوت دەیەوێت بەڵام دەبێت لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، ئێستا ئێمە هاتوینە سەر بیرو بۆچونی ئەوان بۆ ناکرێت بەشداری بکەن با بەشداری بکەن و کاندیدی خۆشیان هەبێت ڕکابەری کاندیدەکەی ئێمە بکات."

روونیشیکردەوە، یەکێتی هاتونەتە سەر ئەوەی کە جێگرێکی تر بۆ سەرۆکی هەرێم یا یاریدەدرێک بۆ سەرۆکی هەرێم هەبێت و لەو بارەیەوە وتیشی " بەبۆچونی من پێویستە پارتی ڕازی بێت یاریدەدەری سەرۆکی هەرێم بداتە یەکێتی، چونکە ئەگەر ئەوان لەناو پڕۆسەکە نەبن تەنها یەکێتی زیان ناکات بەڵکو هەموومان زیان دەکەین."

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرهەم ساڵح بۆتە سەرۆک کۆماری عێراق ئێمە عێراقین و دەبێت قبوڵی بکەین، لەمەراسیمی دەستبەکاربونی سەرۆکی هەرێم و پێكهێنانی حكومه‌ت بەرهەم ساڵح ئامادە دەبێت."

سەرەتای ئەم هەفتەیە پارتی و گۆڕان بەبێ یەکێتی خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کردو یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کردووە، نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵیش کۆبوونەوەکەیان جێهێشت.



AM:10:09:01/04/2019