وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێنمایی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019ی بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە خەرجکردنی جیاوازی مووچه و ده‌رماڵه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران.
بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە واژۆی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، مانگانه تاوه‌كو بڕی یه‌ك ملیۆن دینار جیاوازییه‌كه خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی فەرمانبەران گه‌یشته 10 ملیۆن دینار ئه‌وا ده‌بێت ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێرکاری بەشی خەرجییەکان لەوەزارەتی دارایی بۆ وه‌ربگیرێت.