دوای دابڕانی بۆ ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری، هونەرمەندی ناسراوی کورد بڵند ئیبراهین کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە
"دووریی تۆ" نوێترین بەرهەمی هونەری هونەرمەند بڵند ئیبراهیم-ە کە بە شێوەزاری سۆرانی وتوویەتی و دیمەنەکانی لە سلێمانی تۆمارکراوە.
بەرهەمە نوێیەیەکی بڵند تێکستەکەی لەلایەن هێمن حەمید بۆ نوسراوەو لە ئاوازی ئاگرین دڵشادە، ئارام سەردار کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، کە بەرهەمی ڤینۆ پڕۆدەکشنە.