شارا ئیبراهیم بە ستایلێکی زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بواری هونەری "شارا ئیبراهیم" کە چالاکییەکانی لە تیڤی و تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەبێتە مایەوەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی، لە نوێترین وێنەیدا جیاوازو سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، شارا چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردی  بڵاوکردەوەتەوەو هەوادارانی سەرسام کردوە بەجوانیەکەی.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.

پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.




PM:09:41:01/04/2019