قوباد تاڵەبانی: پرۆژەی زۆری گەشتیاری و كشتوكاڵیمان بۆ قەزای دوكان هەیە

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢ی نیسانی ٢٠١٩ پۆستی قائیمقامی قه‌زای دوكان لە نیوان "شاهۆ عوسمان كه‌ریم" قائیمقامی پێشووی قه‌زای دوكان و "سیروان سه‌رحه‌د "ئاڵوگۆر کران و، جێگری سەرۆکی حکومەتیش راگەیاند، پرۆژه‌ی زۆرمان بۆ قه‌زای دوكان هه‌یه‌.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە مەراسیمی ئاڵوگۆری پۆستیقائیمقامی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند:پرۆژه‌ی زۆرمان بۆ سنووری قه‌زای دوكان له‌ بواره‌كانی گه‌شتیار و كشتوكاڵ هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ باشبوونی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان زیاتر پرۆژه‌كان ده‌كه‌ونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌لی كاری زیاترو خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ ده‌كه‌ین.

له‌باره‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی، له‌ رابردوودا ساته‌ سه‌خته‌كانمان تێپه‌ڕاندو زۆر گه‌شبینم به‌ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ركی حكومه‌ت له‌داهاتوودا گرانترو قورسترده‌بێت و ئاستی داواكاری خه‌ڵك به‌رزترده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌ركه‌كه‌مان ماینه‌وه‌ به‌ڵێنی به‌رده‌وامییتان پێده‌ده‌ین، چونكه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كورستان شایه‌نی خزمه‌تی زیاترن.


PM:01:22:02/04/2019