کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت دواخرا بۆ سبەی.
کەمێک لەمەوبەر مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم دەکات بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ سبەی.
ڕۆژی ٣٠ ئازار، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور کرد، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتووش دانیشتنەکەیان بایکۆتکرد.