تا ئێستا زانیوتە دەرمانێکی زۆر باشتر لەڤیاگرا هەیە

خەڵکانێکی زۆر توشی کەمتوانای سێکسی دەبن یاخود هەر لەبنەڕەتدا کەمتوانان بەجۆرێک هەر بەتەنها لەئەمریکا لە ۱۰ پیاو یەکێکیان ئەم کێشەیەیی هەیە، بۆیە لەم چەند ساڵانەی دوایدا لەلایەن خەڵکانێکی زۆرەوە داوا کرا تاکو دەرمانێک بەرهەم بهێنرێت بۆ چارەسەری ئەم کێشە.

سەرەتا ئەم دەرمانە وەک دەرزی دروست دەکرا دەدرا لەچوکی ئەو کەسانەی توشی کێشەی کەمتوانای سێکسی بوون دواتر حەبی ڤیاگرا دروست کرا ئەم حەبە شینە بچوکە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەخاتە سەر ماسۆلکەکان ئەو ماسۆلکانەی کەتوانای کۆنترۆڵکردنیان نییە هەروەها دەبێتە هۆی چالاک بوونی سوڕی خوێن بۆ چوک و ڕەپبوونی .

لەمڕۆدا نزیکەی ۱٥ ملیۆن پیاو پشت بەخواردنی ڤیاگرا دەبەستن بۆ ئەنجامدانی کرداری سێکس، بەڵام لەدوای ڤیاگرا حەبێکی نوێ بەرهەم هێنراوە بەناوی ئەپریما(uprima) لەکاتی بەکارهێنانی ئەم حەبەدا کاریگەری دەکاتە بەشێکی مێشک ئەم حەبە بەحەبێکی باشتر لە ڤیاگرا دادەنرێت.

ئەپریما کاریگەری دەکات سەر لایەکی مێشک بۆئەوەی تەنها ماسۆلکەکانی چوک کۆنترۆڵ بکات . ئەم حەبە لە پێکهاتەی خۆراکی بەرهەم هێنراوە. هەروەها دەخرێتە ژێر زمانەوە لەماوەی پانزە خولەکدا کاریگەریەکەی دەردەکەوێت. ئەمەش ئەوە نیشاندەدات کە کاریگەری لەڤیاگرا زیاترە.

سەرچاوە: dailymail



PM:07:26:02/04/2019