زۆر شت دەبنە هۆی لەناوبردنی پێست و پیر بوونی هەندێک لەوشتانە ناتوانرێت چارەسەری بکرێت ، بەڵام هەندێکی دیکەیان دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و زاڵ ببی بەسەریدا، یەکێک لەوشتانەی ناتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەوەیە مرۆڤ خۆی بەسروشتی پێستی پیر دەبێت وەک ئەو خەتانەی سەرەتا لەپێستدا دروست دەبێت .
ڕێگایەکی تر کە هۆکاری پیربوونە ژینگەو ،شێوازی ژیانە. هەندێک شت هەن مرۆڤ ڕۆژانە بەکاریان دەهێنێت کاریگەری دەکاتە سەر پێستی و لەناوی دەبات بەڵام گەر بێت و وازیان لێبهێنرێت یاخود ئەوا ڕەنگە پێستت بۆ ماوەیەکی زیاتر بەجوانی بمێنێتەوە ئەوانیش....
ـ خۆت بپارێزە لەتیشکی خۆر هەموو ڕۆژێ: هۆکارێکی سەرەکی پیر بوونی پێست تیشکی خۆرە بۆیە دەتوانی بۆ ڕێگری کردن لەم تیشکە کرێمی دژە خۆر بەکار بهێنیت.
ـ ئەگەر جگەر کێشی وازی لێبهێنە: جگەرە کێشان زۆر بەخێرای دەبێتە هۆی پیر بوونی پێست دەرکەوتنی چرچی لەسەر پێست.
ـ جوڵاندنی ماسۆلکەکانی ڕوخسار: جوڵاندنی ڕوخسار لەکاتی قسەکردن یاخودگرژ کردنی ناوچاوان دەبێتە هۆی دەرکەووتنی خەت لەسەر ڕوخسار.
ـ خواردنی تەندروست بخۆ و باڵانسی خۆراکیت ڕاگرە: لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی خستۆتە ڕوو خواردنی سەوزەو میوەی تازە دەبێتە هۆی دواکەووتنی پیر ی پێست.
ـ کەمکردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان: خواردنەوەی کحول هۆکارە بۆ پیربوونی پێست لەبەر ئەوەی پێست پیس دەکات.
ـ ڕۆژانە وەرزش ئەنجام بدە: لەچەند لێکۆڵینەوەیەکدا ئەوە دۆزراوەتەوە ئەنجامدانی وەرزش دەبێت هۆی چالاک بوونی سوڕی خوێن و بەهێز بوونی بەرگری لەش ، هەریەک لەمانەش هۆکارن بۆ مانەوەی پێست بەجوانی.
ـ بەنەرمی پێستت خاوێن بکەرەوە: پاکردنەوەی پێست بە توندی دەبێتە هۆی لەناوبردنی پێست و پیر بوونی .
ـ ڕوخسارت ڕۆژانە دووجار بشۆ دوای ئارەق کردنەوەیەکی زۆر: ئەوکاتانەی گەرمە لەش و ڕووخسارت ئارەقێکی زۆر دەکەنەوە پێویستە یەکسەربشۆردرێت.
ـ کرێمی نەرمکەرەوە بەکاربهێنە ڕۆژانە: بەکارهێنانی کرێمی نەرمکەرەوە ڕۆژانە سودێکی زۆری هەیە و هەروەها بەجوانی دەرت دەخات.
ـ دووربکەرەوە لەبەکارهێنانی ئەو کرێمانەی دەبنە هۆی سوتانەوەی پێست: کاتێک پێسست دەسوتێتەوە مانای ئەوەی پێست تووشی ڕووشاندن بووە بۆیە پێستت پیر دەبێت.
ئا: هە ـف
سەرچاوە: add org