عەمرەكارێكی هەرێمی كوردستان كە خەڵكی شاری هەولێرە لە كاتی بەجێهێنانی ئەركەكانی عەمرە لە سعودیە كۆچی دوایی كرد.
نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندسەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-4-2019، كەنعان جیهاد عەبدولڕەزاق كۆچی دوایی كرد.
نەبەز ئیسماعیل رایگەیاندووە، كەنعان جیهاد عەبدولڕەزاق عەمرەكارێكی هەولێرە و بەهۆی جەڵتەی دڵ، كۆچی دوایی كردووە.