لە داقوق شەڕ لە نێوان داعش و هێزە عێراقییەکان روویدا

ژمارەیەک چەکداری داعش لەسنوری قەزای داقوق هێرشیان کردە سەر هێزە عیراقییەكان، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان  كوژراو بریندارێكی زۆر لە داعش و هێزەکانی عێراق هەیە.

میدیای فەرمی یەکێتی لە زاری سەرجاوەیەکەوە بڵاویکردەوە،  لەپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە 4ی نیسانی 2019 تا ئێوارە لەگوندی سوماقەی خواروو لەسنوری حەوت تەغارەكانی قەزای داقوق شەڕ لەنێوان هێزەكانی عیراق و تیرۆرستانی داعشدا روویداوە.

وتیشێ، بەهۆی شەڕەکەوە 14 چەکداری داعشیان لە دۆڵی قەرحە کوژراون و، هاوکات دوو ئەفسەر بەپلەی رائیدو مولازمی یەك بەناوەكانی (عەمار قەیسی و عەلی سەبیح) كە یەكەمیان جێگری فەوجی یەكی لیوای 19ی سوپای عیراقە لەگەڵ چوار پۆلیسی فیدراڵی كوژران و بریندارێكی زۆریش هەیە

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، دوایچەند کاتژمێرێک لە شەڕەکە بۆ پاڵپشتی هێزە عیراقییەكان چەند فڕۆكە گەیشتونەتە ناوچەكەو دواتریش كوژراو بریندارەكان بەفڕۆكە گوازراونەتەوە.

رووداوەکە لەچەمی رۆخانە روویداوە، کە تائێستا لەداعش پاكنەكراوەتەوەو لەدوای هاتنەوەی هێزە عیراقییەكان بۆ ناوچەكەش تائێستا هێزە عیراقییەكان رووبەڕووی شكستی وانەبوونەتەوە.



PM:09:37:04/04/2019