چەندان ناوچەی گەشتیاری و کشتوکاڵ و پەرورەردەکردنی ماسی لە ناوچەی تەق تەق لە سنوری قەزای کۆیە، لەژێر هەڕەشەی کەوتنە ژێر ئاوەوەن، قائیمقامی ناحیەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هاوڵاتیانیان ئاگادار کردۆتەوە.
لە لێدوانیکئی رۆژنامەوانیدا حاكم عومەر ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری ناحیەی ته‌ق تەق راگه‌یاند" به بارینی بارانی به لێزمه و مه‌ترسیه‌كانی دروستبوونی لافاو و ئه‌گه‌ری بەرزبوونەوەی ئاستی زێی بچوك هەیە، به‌رده‌وام هاووڵاتیانمان ئاگاداركردووەته‌وه و رۆژانه هۆشداریمان پێداون بۆ ئه‌وه‌ی پێش وه‌خته ماڵ و موڵك و منداڵیان له شوێنه مه‌ترسیداره‌كان دوربخه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئاشتی و رزگاری".
بەڕێوەبەری ناحیەی ته‌ق تەق لە درێژەی لێدوانەیەکەیدا وتیشی: "ئامانجی سه‌ره‌كیمان پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووه له مه‌ترسیه‌كانی زێی بچوك به‌و پێیه‌ی ده‌یان ساڵه باران به‌مشێوه نه‌باریوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه تا ئیستا زیانه‌كانمان ماددی بوون هه‌ر چه‌نده تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانیمان چه‌ند كه‌سێكیان رزگار كردووه كه له كه‌ناری زێی بچوك گیریان خواردبوو".
هەروەها لەناوچەی بتوێنیش کە دەکەوێتە باکوری بەنداوەکە بەدەیان زەوی کشتوکاڵی و گشتیاری و حەوزی ماسی و چەند خانوویەکیش کەووتوونەتە ژێر ئاو.
دوو رۆژە بەنداوی دوکان سەررێژبووە، ئەو ئاوە زیادەش دەڕێژێتە ناو زێکەوە.