شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی رێکخستەنەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک یەکەم کادیری ناڕازی لە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەنگی هەڵبڕی.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا بەناونیشانی " جا بێ قه‌زابی فه‌رقی چیه"، پێێوایە یەکێتی بە رۆحیەتی لێمان زوویر نەبن، رێککەوتنی لەگەڵ پارتی کردووە.
دەقی نووسینەکەی:
جا بێ قه‌زابی فه‌رقی چیه.
.!! ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ مام له ڕۆماوه په‌یوه‌ندی پێوه كردم كه به په‌له راسپارده‌یه‌كی زۆر گرنگ بگه‌یێنم به داده و وتی هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ئه‌ده‌م ده‌ستم ناكه‌وێت.. منیش كه‌وتمه ته‌له‌فۆن كردن و سێ جار كهسێكیتر له باتی داده وه‌ڵامی دایه‌وه و هه‌موو جارێك داوای لێبوردنم له براده‌ره‌كه ئه‌كرد كه بووه چوار جار‌و هه‌ر هه‌مان كه‌س وه‌ڵامی دایه‌وه وتم ببوره من فڵان كه‌سم و ئه‌و ژماره‌یه‌ی ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌كه‌م ژماره‌ی داده‌یه و نازانم بۆ ( شه‌كل) بووه له‌گه‌ڵ ژماره‌كه‌ی ئێوه .. ئه‌زانم كات زۆر دره‌نگه له كوردستان به‌ڵام زۆر زه‌رورم له‌گه‌ڵ داده قسه بكه‌م .. بۆیه دووباره داوای لێبوردن ئه‌كه‌م.. براده‌ره‌كه له وه‌ڵامدا وتی ( جا بێ قه‌زابی فه‌رقی چیه..) ..!! ئه‌و به‌سه‌رهاته دانۆستان و ئیتیفاقهكهی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی هێنایه‌وه بیرم ..!! دڵنیام كه هه‌ندێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌مان هه‌ر هه‌مان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه به بارزانی و وتویانه ( جا بێ قه‌زابیت فه‌رقی چیه).. !! گندۆره بێت یان شه‌مامه..!! وه‌زاره‌تی دارای بێت یان كۆمه‌ڵایه‌تی.. سامانه سروشتیه‌كان بێت یان وه‌كیلی وه‌زیری خانوو به‌ره.. كه‌ركوك بێت یا كه‌سنه‌زان..!! گرنگ ئه‌وه‌یه جه‌نابتان لێمان زوێر نه‌بن…!
شاناز برایم ئه‌حمه‌د ٣-٤-٢٠١٩