دوکان...خاوەن بەلەمەکان ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزارى دوکان لە ئاگادارییەکدا داواى لە خاوەن بەلەمەکانى سەر دەریاچەى دوکان کردووە، بەھۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە بەھیچ جۆرێک کار نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەى بەوەکردووە، بەھۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان و زێی بچووک و نەمانی (مرسی) کە شوێنی سەرخستنی گەشتیارەکانیانە، مەترسی ژێر ئاوکەوتنیان لەسەرە و بەھیچ جۆرێک کار نەکەن.

ڕاشیگەیاندووە، ھەر خاوەن بەلەمێک پابەند نەبێت غەرامە دەکرێت و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆى زۆری بارانبارینى ئەمساڵەوە ئاستى ئاوى بەنداوى دوکان بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەوهۆیەشەوە لە تەق تەق زیانێکی زۆر بە سامانی ماسی گەیشتووە و حەوزی ماسییەکانی تێکداوە و مەترسیشى لەسەر هەندێک پڕۆژەى دیکە دروستکردووە.



PM:01:46:05/04/2019