وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین لێدوان لەبارەی رێککەوتنی حزبەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدات و ڕایگەیاندووە "لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتووین و کێشەمان لەسەر پۆست نییە".
مەحمود محەمەد، وتەبێژی فەرمیی پارتی رایگەیاندووە، لایەنە سیاسییەکان بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بوونەتە سێ بەش، بەم شێوەیە؛
- ھەندێکیان لەگەڵمان ھاتوونەتە پێش و بەشداری حکومەت دەکەن.
- ھەندێکیان ئۆپۆزسیۆنبوونیان ھەڵبژاردووە.
- ھەندێکی دیکەش تا ئێستا وەڵامێکی دیاری کراویان نییە.
مەحمود محەمەد هەروەها رایگەیاندووە، لەسەر بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەت لەگەڵ ئەو حزبە رێک کەوتوون و کێشەیان لەسەر پۆست نییە، "ئەوەی ئێستا گرنگە پێکەوە کارکردن و پێکەوە بوونە".