ئەوقاف لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دەربارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان هاتەدەنگ.

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوە، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان پشت به‌سه‌رچاوه‌ی فه‌له‌كی و قسه‌ی مامۆستایانی ئاینی نابه‌ستن، به‌ڵكو لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به‌هاوكاری دیوانی وه‌قفی سووننی دیاری ده‌كه‌ن.

وتیشی "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیاری خۆی ده‌دات، لیژنه‌كه‌ش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی وه‌قفی سوننی و حكومه‌تی سعودیه‌ هه‌یه‌".


PM:05:21:05/04/2019