حەبی فیاگرا بە رێکەوت ئاشکرا بوو


باشترین چارەسەر بۆ لاوازی سێکسی بە رێکەوت ئاشکرا بوو، کە پزیشکەکان بۆ نەخۆشیەکی تر بەکاریان هێنا، بەڵام دواتر بۆیان ئاشکرا بوو کە چارەسەرێکی زۆر گونجاوە بۆ هەڵسانی چووکی پیاو بەبێ ئەوەی هیچ ئاکامێکی خراپی هەبێت.

پێگەی " مین ئێکس بی" بڵاویکردەوە ئەو دەرمانەی کە بەحەبە شینەکە ناسراوەو توانای سێکسی پیاوان زیاد دەکات لە ساڵی ١٩٨٩ دا توێژەرانی ناوەندی " فایزر لە کێنت" لە ئینگلتەرا، بەدوای دەرمانێکدا دەگەران بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و زەبحەی دڵ بەهۆی داخرانی خوێنبەر و خوێن هێنەرەکانەوە، دەرمانێکیان دۆزیەوە ناوی " سیلدنافیل " بوو، دواتر لە سەر کۆمەڵێک پیاو تاقیانکردەوە.

دوای تاقیکردنەوەی بۆ ئەو نەخۆشیە هەستیان کرد هیچ زەرەرێکی بۆ فشاری خوێن و زەبحەی دڵ نییەو دەمارەکانی دڵیش گەورە ناکات. 

هاوکات هەندێک کاریگەری لابەلای هەبوو وەک تیمە پزیشکیەکان هەستیان پێکرد کە ئەویش ئەو شادەمارانەی خوێنی گوون و چوکیان چالاک دەکردو لەگەڵیدا توانای سێکسیی پیاوانیشی زیاد کردو لە بێ توانای سێکسی رزگاریان دەبوو.

بەمشێوەیەش ئەو دەرمانە بووە دەوایەکی سەربەخۆ و ئێستا بەیەکێک لە دەرمانە پڕ بازاڕەکان هەژمار دەکرێت.



PM:08:09:05/04/2019