رۆژنامەنووس دڵشاد ئەنوەر دەڵێت " ئێستا لە سلێمانی دەڵاڵ پەیدا بووە ، چۆن دەڵاڵ خانویەک دەفرۆشێ یان بە کرێی دەدا بۆ فرۆشیار و لە بەرانبەردا بڕێک پارە وەردەگرێ."
دڵشاد ئەنوەر لە پۆستێکدا بەناونیشانی " راگەیاندن و دەڵال " لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " ئێستا لە سلێمانی دەڵاڵ پەیدا بووە ، چۆن دەڵاڵ خانویەک دەفرۆشێ یان بە کرێی دەدا بۆ فرۆشیار و لە بەرانبەردا بڕێک پارە وەردەگرێ".
لە درێژەی پۆستەکەیەدا ئەو رۆژنامەنووسە کە پێشتر لە میدیای ئەهلی لە کوردستان کاری کردووە، نووسیوویەتی " بەھەمانشێوە ، ھەندێک ڕاگەیاندکاری سلێمانی دەوری ئەو دەڵاڵانە دەبینن، دەڵاڵێتی بۆ دەزگا ئەمنی و حزبی و تەنانەت مەسئولەکان دەکەن".
لە کۆتاییدا دڵشاد ئەنوەر نووسیوویتەی "ئەم دەڵاڵانە بە نوێنەرایەتی حیزب و گروپ و تاقم ، کار لەسەر کڕینی ئەوانە دەکەن ، کە لە ساحەکەدا ماونەتەوە و خۆیان نەفرۆشتووە ، ئەوانەشی ماونەتەوە ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکات".