قائیمقامیەتی قەزای دوکان ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە


قائیمقامیەتی قەزای دوکان ئاگادارییەکی بۆ گشت خاوەن پرۆژە و کابینە و کەپرو ڤێلاکان بڵاو کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 5/4/2019، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە " قائیمقامیەتی قەزای دوکان گشت خاوەن پرۆژە و کابینە و کەپرو ڤێلاکان ئاگادار ئەکاتەوە بەیانی 6/4/2019 کاژێر 8 ئاوی زێی دوکان ڕێژەکەی کەمێک زیاتر دەکات دوای سەر ڕێژکردنی و بەپێی بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان."

لە ئاگادارییەکەدا داوا لە خاوەن پرۆژە و کابینە و کەپرو ڤێلاکان دەکرێت کە پابەندبن بەسەلامەتی خۆیان و ڕێنماییکردنی گەشتیاران تا لەنزیک ڕۆخی زێی دوکان نەبن و بەدووربن لەزیان.



PM:10:59:05/04/2019