ڤیتامین A یەکێکە لەو ڤیتامینانەی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی لەشدا لەوانەش بەهێزبوونی بەرگری لەش ، باش بوونی بینای چاو، هەبوونی پێستێکی تەندروست ، دەتوانرێت بە دوڕێگا ڤیتامین A ی بۆ لەش دابین بکرێت یەکێکیان لەڕێگەی حەبەوە یەکێکیشیان لەڕێگەی خواردنەکانی وەک، گوشتی سور، ماسی، هێلکە، بەرهەمە شیرەمەنییەکان، و هەندێک جۆری میوە وەک میوە ڕەنگ سوورو زەردەکان.
کەمیشی لەلەشدا هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی ئەم نیشانانە.
ـ ووشک بوونی پێست: ڤیتامین ئەی زۆر گرنگە لەدروست بوونی خانەی نوێدا ،بۆیە کەمیشی دەبێتە هۆی ووشک بوونی پێست و نەخۆشی ئێکزیما.
ـ ووشکبوونەوەی چاو: کەمی ڤیتامین ئەی دەبێتەهۆی کوێری، ووشکبوونەوەی چاو لەناوچونی بیلبیلەی چاو.
ـ شەوکوێری: لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی پشت ڕاست کردۆتەوە کە شەوکوێری هۆکاری سەرەکی کەمی ڤیتامین ئەیە.
ـ کێشەی سکپڕبوون: ڤیتامین ئەی بۆ هەردوو ڕەگەز ژن و پیاو گرنگە گەر هەریەک لەم دوانە ئەم ڤیتامینەیان کەمبێ ڕەنگە نەتوانن مناڵیان ببێت.
ـ کەمی گەشە لەمنداڵدا : ڤیتامین ئەی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ گەشەکردنی منداڵ. بۆیە کەمی هۆکارە بۆ لاوازی گەشەی منداڵ.
ـ هەوکردنی قوڕگ و سنگ: زوو زوو توشبوون بەهەوکردن بەتایبەتی لە قوڕگ و سنگدا هۆکارەکەی بۆ کەمی ڤیتامین ئەی دەگەڕێتەوە.
ـ زیپکە: لەدوو لێکۆڵینەوەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کەمی ڤیتامین ئەی دەبێتە هۆی هەبوونی زیپکە لەسەر پێست.
ئا: هە ـ ف
سەرچاو: health line