ژیانی سێکسی هاوسەران تا ئەو کاتە بێ گرفت دەڕوات کە منداڵیان نەبووە، یاخود منداڵەکانیان بچونکن بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی منداڵدا ئاستەنگ بۆ ئەو پەیوەندییە دروست دەبێت و دەبێت کاتی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت، بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر لە کاتی سێکسکردندا منداڵەکەت خۆی کرد بە ژووردا؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەت دەکەیت؟
بەپێی توێژینەوەکان هاتنه‌ژوره‌وه‌ی منداڵ لەکاتی سەرجێی نێوان هاوسەران شتێكی باوه و روده‌دات، بۆیه پێویسته پێشتر فێر بكرێت له ده‌رگا بدات و رێز له تایبه‌تمه‌ندیی كه‌سانی دیكه بگرێت، بەڵام باشتر وایە پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بۆ منداڵه‌كه‌تان بدركێنن، ده‌بێت بزانن ئه‌و به‌ته‌واوی چیی بینیووه یان بیستووه، ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ش رۆڵی خۆی ده‌بینێت.
بە گوێرەی ئەو توێژینەوانەی کە کراون دەبێت قۆناغی تەمەنی منداڵەکە بزانرێت بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەی پێویستی بدرێتێ بۆ نمونە منداڵانی قۆناغی سەرەتایی جیاوازن، هەروەها كاتێك منداڵه‌كه‌ت ده‌چێته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی بخوێنێت، خواستێكیشیان لادروست ده‌بێت تا بزانن سێكس چییه، به‌ڵام هه‌رگیز قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره مندڵانه به باسكردنی سێكس بێزاربون، باسه‌كه هه‌ڵگرن بۆ كاتێكی دیكه.
یەکێکی دیکە لە قۆناغەکان تەمەنی نۆ بۆ ١٣ ساڵییە و منداڵانی ئه‌م قۆناغه ده‌زانن چی ده‌گوزه‌رێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار كه گوێیان له سێكسی دایك و باوك ده‌بێت یان به‌لای ژوره‌كه‌یاندا ده‌ڕۆن، ده‌نگێك ده‌رده‌كه‌ن تا بزانن گوێی لێتانه، له‌م كاته‌دا پێویسته منداڵه‌كه تێبگه‌یه‌نیت كه سێكس شتێكی تایبه‌تی نێوان دایك و باوكه و چالاكییه‌كه كه‌سانی له‌خۆی گه‌وره‌تر ده‌یكه‌ن كه ده‌كه‌ونه په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه.
توێژەران دەڵێن، له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویست ناكات دایك و باوك نیگه‌ران بن له‌وه‌ی منداڵه هه‌رزه‌كاره‌كانیان بینیویانن سێكسیان كردووه یان فیلمێكی سێكیسان له ژوره‌كه‌یاندا بینیووه، چونكه ئه‌وانیش خۆیان ته‌ماشای ئه‌و فیلمانه ده‌كه‌ن و ئاشكرایكردووه كه تێكڕای ته‌مه‌نی منداڵان بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و فیلمانه له 10 ساڵیدایه، واته له 10 ساڵیدا به تێكڕا منداڵان فیلی سێكیسان بینیووه.
هەروهەا توێژەران پێیان باشه پێشتر دایك و باوك باسی فیلمی سێكسی بۆ منداڵه‌كانیان بكه‌ن دەڵێت "ئه‌مه فیلمی سێكسییه و بۆ منداڵ نابێت، دڵ و عه‌قڵت ئاماده نین ته‌ماشای شتێكی وا بكه‌یت، سزات ناده‌م ئه‌گه‌ر زانیم ته‌ماشات كردووه، به‌ڵام ده‌شبێت دڵنیا ببمه‌وه له‌وه‌ی كه تۆ سه‌لامه‌تیت.