وەزیری تەندروستی بەلێنیدا کە فەرمانبەران و كارمەندانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی و خۆبەخشەكانیش دەكرێنە گرێبەست.
زانا مـەلا خـالید، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری تەندروستی و لیـژنەی وەزارەت گرفتی كارمەندانی خۆبەخش گفتوگۆی لەسەر كرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری تەندروستی پێی وتین، كە بەپێی پێویستیی نەخۆشخانەكان كارمەندانی گرێبەست بكرێـن بە هەمیشەیی و كارمەندانی خۆبەخشیش بكرێنە گرێبەست".
ئەندامەکەی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان وتیشی،"بۆ ئەو مەبەستە وەزیری تەندروستی نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە تەندروستییەكان دەكات بۆ ئەوەی كار لەسەر ئەم بابەتە بكرێت و، كارمەندانی خۆبەخش بكرێـن بەگرێبەست"،