رێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزری بە هاوکاری بەشی کوردی فاکەلتی زمانی کۆلیژی پەروەردەی خانەقین و ماڵی روناکبیری شەهید سەلام، کۆنفرانسێکی دوو رۆژەی لە خانەقین کە لە ئێستادا لەژێر دەستی حکومەتی عێراقدایە، سازکرد.
لەخانەقین لەو شارەی لە کۆی ٧٨ قوتابخانەی کوردی دوای رووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ کەمتر لە ٦ تا ٧ قوتابخانە بە زمانی کوردی ماوە، رێکخراوی خانی لەرۆژانی ٣٠ و ٣١ی ئازاردا کۆنفرانسی (کۆنفرانسی زانستی زمانی کوردی لەناوچە دابڕاوەکان)، سازکرد، ئەو رێکخراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن داوایان لەوەزارەتی پەروەردەو پەرلەمانی کوردستان کردووە پشتگیریان بکات بۆ سازدانی کۆنفرانسەکە، بەڵام بەبیانووی رەوشی نائارامی ناوچەکە هیچ کۆمەکێکیان پێشکەشی کۆنفرانسەکە نەکردووە.
کۆنفرانسەکە بە چەند راسپاردەیەک کە ئاراستەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانیان کردووە، کۆتایی بەکارەکانی هێناوە کە گرنگترینیان :
1-بایه‌خی ته‌واو بدرێت به خوێندنی كوردی ناوچه دابڕێنراوه‌كان ، به‌پێڕه‌وكردنی میتۆدی زانستی و به‌دواداچوونی فه‌رمی له‌لایه‌ن داموده‌زگای په‌یوه‌ندیداره‌وه ، بۆدڵنیابوون له به‌ڕیوه‌چوونی خوێندنی زمانی كوردی له‌و ناوچانه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو".
2-داوا بكرێت به‌پێی یاسای زمانه فه‌رمییه‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق مافه‌كانی زمانی كوردی پارێزراو بێت و له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له عێراقدا بخوێنرێت .
3- داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ له‌بواره‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن و ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ، و پشتگیری به‌ستنی كۆڕ و سیمینار و وۆركشۆپ و كۆنفرانس بكات ،به‌ئامانجی لیكنزیككردنه‌وه‌ی زار و شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردی وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌ستانداردكردنی زمانی كوردی .
4-داوا ده‌كه‌ین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا ، په‌روه‌رده ، ڕۆشنبیری ، ئه‌كادیمیای كوردی ، ئه‌وقاف ، سه‌رپشك بكرێن له گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌ی به‌ستانداردكردنی زمانی كوردی به‌مه‌رجێك له‌و پرۆژه‌یه‌دا زار‌و شێوه‌زاره‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان شوێن و پێگه‌ی دیاریان هه‌بێت.
. 5له به‌شه‌كوردییه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم توێژینه‌وه‌كانی نامه‌كانی ماسته‌ر و تێزه‌كانی دكتۆرا بایه‌خی زۆر به زار و شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردی به‌گشتی و زار و شێوه‌زاره‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌تایبه‌تی بدرێت ، هه‌روه‌ها بابه‌تی كوردۆلۆجی له‌به‌شه‌كانی زانكۆكاندا زیاتر گرنگی پێبدرێت .