لە نزیک بەنداوی دوکان دەنگێک دەردەچێت کە سەرنجی هاولآتیان رادەکێشێت، بەڕێوەبەری بەنداوەکە روونکردنەوە دەدات.
محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند " ئه‌و ده‌نگه‌ی ئه‌مشه‌و له‌نزیك به‌نداوی دوكان-ه‌وه هه‌ستی پێكراوه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وایه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه له بێل ماوس-ه‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان وتیشی: ئه‌و ده‌رچه‌یه‌ی ئاوه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، 900 مه‌تر چوارگۆشه له یه‌ك چركه‌دا ئاو ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و ئه‌و ده‌نگه‌ش ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وایه‌و كاتێك ده‌چێته ده‌ره‌وه هه‌واكه‌دا ئه‌و ده‌نگه ده‌رده‌كات .
رونیشیكرده‌وه، هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه و دانیشتووانی قه‌زای دوكان نییه، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه ده‌رده‌چێت له ده‌رچه‌ی بێل ماوس-ه‌كه‌وه، زیاتر به ئاراسته‌ی دوكانی خواره‌وه ده‌بیسترێت، بۆیه به‌نداوه‌كه سه‌لامه‌ته و هیچ مه‌ترسییه‌كیش له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه و ده‌رچه‌كانی نییه بۆیه داواشی له كه ناڵه كانی راگه‌یاندن كرد به گیانی به رپرسیاریتییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن ترس ودڵه‌راوكێ دروست نه‌كه‌ن.