بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی "زۆر مەترسیدار" کە تاوانی دزی، كوشتن و بەدڕەوشتیان ئەنجام داوە، دەستگیر کردو دەڵێت: "تا ئێستا باندی مەترسیداری لەو شێوەیەم نەبینیوە".
حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە شوێنێ یەکێک لەو تاوانانەی ئەو گرووپە ئەنجامی داوە وتی" دەستگیركراوەكان پێشینەی تاوانیان هەبووە و سەرەتا لە دزینی جانتای ژنانەوە دەستیان پێكردووە، تا كار گەیشتووەتە دزینی ئۆتۆمبێل و كوشتنی خاوەنەكانیان".
ئەم بەندە پەیوەندی بەباندی ترەوە هەبووە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەو بارەیەوە ئەوەی خستەڕوو كە ئەم باندە پەیوەندییان لەگەڵ باندەكانی دزی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا هەبووە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی دزیویانن بۆ ئەوانیان ناردووە و ئەوانیش ئۆتۆمبێلە دزراوەكانی خۆیانیان بۆ ئەم باندە ناردووە بۆ ساغكردنەوەیان.
ئاشكراشیكرد كە بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە دوو كەسیان بە ناوی "تاریق و مەریوان" كوشتووە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە کردەوەد تا ئێستا باندی تاوانكاری مەترسیداری لەو شێوەیەم نەبینیووە.