ئەنجومەنی ناوەندی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی پەسەندكرد

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری یەكێتی لە سلێمانی كۆبوەوە و رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی پەسەند كرد.

بەپێی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و ئەنجومەنی ناوەندی دا بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی، ئەنجومەنەكە رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی پەسەند كرد.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی و بەشداری كردنی یەكێتی لەحكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان كۆبۆوەو بەكۆی دەنگ رێككەوتنەكەی پەسەند كرد و چاوەڕوانیش دەكرێت لەم ھەفتەیەدا رێكەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزا بكرێت.



PM:01:25:07/04/2019