رۆژنامەنووسێکی دیاری KNN نێردرایەوە ماڵەوە

رۆژنامەنووسی کەناڵی KNN، ئەبوبەکر حوسێن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوای شەش ساڵ کارکردنی لەو کەناڵە دروخرایەوەو دەشڵێت" پارەی شەش مانگم لای کەناڵەکەیەو پێیان نەداوم".

دەقی نوسینەكە  

دوایی هەشت ساڵ کاردن لەکەی ئێن ئێن ، نێردرامەوە ماڵەوە.
پاش بەسەربردنی هەشت ساڵ وکارکردنی بەردەوام وڕووبەڕووبونەوەی دەیان مەترسی و هەڕەشەو لێدان و دەستگیرکردن و سوکایەتی جۆراوجۆر،ساردنەبوونەوە لەبەرامبەر هەموو بەربەستەکان ، قبوڵکردنی بێ مووچەیی و پاشەکەوت ، وەک وەفایەک ئیدارەی کەناڵی knn کارکرنیان لەوکەناڵە ڕاگرتم ، لەکاتێکدا مووچە و کرێ هاتوچۆ و ئیشی شەش مانگم لەوکەناڵەیە و تائیستا وەرم نەگرتوە ، هەشت ساڵی کارکرنم شانازیمە و دەرکردنیشم لەکەناڵەکە ، ساردم ناکاتەوە و ان شاالله لەجێگەو شوێنی تر بەردەوامی بەکاری ڕاگەیاندنی خۆم دەدەم.



PM:10:43:07/04/2019