ڕۆژى چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.
لە نوسراوێکى فەرمیدا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کردووە بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره ٥ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ٢ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١٠ی نیسانی ٢٠١٩.
دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممە یەک بڕگە لەخۆدەگرێت، کە بریتیە لە دەنگدان لەسەر (پێشنیاری یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک تا نوسینەوەی دەستوور).