گرێبەستی کارمەندانی کۆمسیۆن نوێ دەکرێتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی كارمەندانی لەسەرجەم پارێزگاكان. 

رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند،كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی سەرجەم كارمەندەکانی لە پارێزگاكانی عێراق. 

وتیشی، بڕیارەکە لە رۆژی ٤ی نیسانەوە  گەڕاوەتەوە، كە پێکهاتووە ٤٦١ كارمەندی سێ پارێزگاكەی ھەرێم و ١٩٢ كارمەندی كەركوك.

 جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ھەر ناوەندێكی دەنگدان لەھەرێم گرێبەستی سێ كارمەند نوێ كراوەتەوە لەكاتێكدا لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بەھۆی ھەڵبژاردنی پارێزگاكانەوە بۆ ھەر ناوەندێك گرێبەستی شەش كارمەند نوێكراوەتەوە.


PM:08:10:08/04/2019