وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، کارمەندانی خۆبەخشی وەزارەتی تەندروستی دکرێنە گرێبەست.
لە نوسراوێکدا وێنەیەکی دەست سپی کەوتووەو واژووی رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە هاتووە،" وەک پێ‌زانین و بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی ئەو كارمه‌ندە تەندروستییە خۆبەخشانەی، کە له‌م ساڵانه‌ی رابردوودا خۆبه‌خشانه له دەزگا ته‌ندرووستییه‌كان خزمەتیان کردووە به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت پابەندی کارکردن بوون، ئه‌وله‌ویاتی دامه‌زراندنیان به شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ دەکرێت.
لە نوسراوەکەدا هاتووە،پێویستە لەکاتی بوونی هەلی دامەزراندن یان لەجیاتی دانان گرێبەست فەرمانبەرە خۆبەخشەکان ئەولەویاتیان پێ بدرێت بەپیی بڕواننامەو پسپۆڕیەکانیان.