لەبارەی دامەزراندنەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە پێویستە لەکاتی بوونی هەلی کاردا دامەزراندن یان لە جیاتی دانان بە گرێبەست بۆ کارمەندانی خۆبەخش بکرێت.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی لەسەرە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێویستە لەکاتی هەلی کاری دامەزراندن یان لە جیاتی دانانی گرێبەست دا، فەرمانبەرانی خۆبەخش ئەولەویەتیان پێ بدرێت.

هەر بە پێی ئەو نووسراوە ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی دڵسۆزیی و ڕۆڵی ئەو کارمەندانەی تەندروستی خۆبەخشانەیە کە خزمەتیان کردووە و پابەندی ڕێنماییەکان بوون


PM:02:36:09/04/2019