راهێنەری مانچستەریونایتد باسی یاریەکەی بەرشەلۆنە دەکات

ئەمرۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا، پێش یاریەکەی سبەینێیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، راهێنەری یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی " سۆڵشایر بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێک کردو باسی لە یاریەکە کرد.
سۆڵشایر رایگەیاند" هەموومان لە ئەوپەڕی بەرزی تەرکیزداین و سبەی دەتوانین دۆخێکی باش درووست بکەین،ئەوەش بە یارمەتی هاندەران دەبێت،ئەم خولە جیاوازەو ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو تۆماردەکرێت،بۆیە دەبێت زۆر باش یاری بکەین .
راشیگەیاند" سانچێز و بایلی و ڤالنسیا یاری ناکەن و گومانی بەشداری کردنی راشفۆردیش هەیە.
ستایشی میسیشی کردو رایگەیاند ئەو یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە، بەڵام بەرشەلۆنە تەنها ئەو نیەو ئێمە بەرامبەر بە ١١ یاریزان یاری دەکەین، ئەوان یاریزانی تری باشیان هەیەو هیچ کەسیش بۆ راگرتنی میسی دانانیم.
لە کۆتایدا رایگەیاند ئێمە بەهۆی یاری پاریسەوە شتی نوێ فێربووین، بەڵام دەشزانین یانەی بەرشەلۆنە چی یانەیەکی زەحمەتە لە خولەکەداو دەبێت وریایان بین.



PM:10:14:09/04/2019