وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووەبەرە دوادەخرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتنەوەی پێشینەی خانوو و هاوسەرگیری، بۆ ماوەیەکی نادیار دوا دەخات.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان  بە میدیای فەرمی حزبەکەی رایگەیاندووە، لێژنەی دارایی پەرلەمان کۆ بووەتەوە و راپۆرتێکی پێشکەشی وەزارەتی دارایی کردووە و داوای کردووە لەکاتی وەرگرتنەوەی پێشینەکان، هاووڵاتییان زەرەرمەند نەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری داراییبەڵێنی داوە وەرگرتنەوەی پێشینەکان بۆ ماوەیەک دوا بخات یان هەر هیچ نەبێ، بۆ دوای مانگی رەمەزان دوا بخرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە راپۆرتێکدا، کە پێشکەشی دەستەی دەستپاکییان کردووە، داوایان کردووە مووچە دواکەوتووەکان و پاشەکەوتکراوەکان بگەڕێندرێتەوە و مانگانە بڕێک لەو پارەیەی لای حکوومەتە بچێتە سەر ھەژمارە بانکییەکانی مووچەخۆران.


AM:09:23:10/04/2019