ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر كردنەوەی ژوری بازرگانی‌و پیشەسازیی هەڵەبجە نیشان دا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە نوسراوێكدا ڕەزامەندی نیشاندا بە كردنەوەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە نوسراوێكدا كە بۆ یەكێتی ژورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستانی فەرمانیكردووە "ڕێكاری یاسایی پێویست ئەنجام بدەن بۆ كردنەوەی ژوری بازركگانی و پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم."

بەگوێرەی نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران كاری لە پێشینەی ژوورەكە هاندانی خاوەن سەرمایەكانە بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری.

نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی تەواوكردنی هەیكەلییەت و دامەزراوەكانی پارێزگای هەڵەبجەیە كە بە پێی مادەی ٩ لە یاسای ئیدارەی هەڵەبجە پێویستە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم مامەڵە لەگەڵ پارێزگای هەلەبجەدا بكرێت.



PM:01:46:10/04/2019