شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکراکرا

ئوسامە عوەید ساڵح، بەناو وەزیری نەوتی گروپی تیرۆریستی داعش كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەستگیركراوە، شوێنی خۆشاردنەوەی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی گروپەكەیانی بۆ ئەو هێزانە ئاشكراكردوە.

مستەفا بالی، وتەبێژ بەناوی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە، ئەو گەورە تیرۆریستەی داعش لە دانپێدانەكانیدا ئاماژەی بەوە كردوە كە ئەبوبەكر بەغدادی لە ناوچەكانی ئیدلب و دەوروبەریدا لە سوریا خۆی شاردۆتەوە. 

روونیشیكردۆتەوە، پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان داعش و هێزە دەسەڵاتدارەكانی ناوچەكانی ئیدلب هەبووە و ئاسانكاری زۆریان بۆ داعش كردوە، لە فرۆشتنی كەرەستە دزراوەكان و كڕین و بەدەستهێنانی چەك و تەقەمەنیدا.


PM:05:54:10/04/2019