دوای دوو رۆژ لەمشتومڕ لەسەر ڤیدیۆیەکی تازە بلآوکراوەی نەوشیروان مستەفا لە نێوان عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و ئارام ئەحمەد چالاکوانی تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان و ، دواتر عەبدولآی مەلا نوری پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، ئەمڕۆ عەلی حەمەساڵح پۆستەکەی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک سڕیەوە.
عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا لەژێر ناونیشانی "درۆ‌و جاسوسی به‌سه‌ر کاک نه‌وشیروانه‌وه" نووسیبووی "مێژوی ئەم ڤیدۆیە ١١ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٦ ئه‌و شه‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیار له یه‌کێتی ڕاگه‌یه‌ندرا، کاک نه‌وشیروان به‌شتێکی خراپی زانی، نه‌یهێشت به‌یه‌ک دێڕیش له KNNبڕوات، به‌یانیه‌که‌ی چوینه خزمه‌تی زۆرێک له براده‌رانی ده‌سته‌ی ڕاوێژی گۆڕان له‌وێ بوو، نیگه‌ران بوو له‌و دۆخه، پێی وابوو ئه‌نجامی ئه‌م ناوه‌ندی بڕیاره تێکدانی ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتیه( واش ده‌رچوو، دواتر هه‌مویان پێکهاتنه‌وه‌و ڕێککه‌وتنه‌که نه‌ما)".
عەلی حەمە ساڵح لە پۆستەدا وتووبووی "قه‌له‌ق بوو، ده‌یگوت: هه‌ردولایان چه‌کداریان هه‌یه‌و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ناکه‌ن، ناشمانه‌وێت کێشه بخه‌نه سلێمانی".
هەروەها نووسیبووی "چ شه‌رمێکی گه‌وره‌یه، میوانی ماڵی کاک نه‌وشیروان بیت و به دزی خۆیه‌وه ته‌سویری بکه‌یت و دواتر بیده‌یته یه‌کێ تر بڵاوی بکاته‌وه‌و به‌شێکی ببڕیت و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بگۆڕیت، ئه‌م ڤیدۆیه هه‌فته‌یه‌ک دوای دروستبوونی ناوه‌ندی بڕیاره. ئه‌وه‌شی ته‌له‌فون ده‌کات ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیه.
عەلی وتووبی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت " ڕه‌نجی خۆی بچنێته‌وه، مه‌به‌ستی ڕه‌نج و ڕێککه‌وتنه‌که بوو".
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت " جنێو به‌یه‌ک ده‌ده‌ن و موئامه‌ره له‌یه‌ک ده‌که‌ن، مه‌به‌ستی ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌و کاتی یه‌کێتیه! ".
عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو "هه‌موو که‌س ده‌زانێت له‌و کاته‌دا هیچ گرفتێک له گۆڕاندا نه‌بوه‌و تائێستاش هیچ کام له که‌سه دیاره‌کانی گۆڕان جنێو بێ ڕێزیان به‌یه‌ک نه‌کردوه! ".
ناوبراو لەو نوسینەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "ئه‌وه‌شی ده‌ڵێت بێ ئومێد بووم، بێ ئومێد بوونه له ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی، نه‌ک له سیاسه‌ت و گۆڕان، ئه‌وه‌ی به دزیه‌وه ته‌سویری کردوه، خیره‌تی هه‌با به‌ناوی خۆیه‌وه دایده‌ناو هیچیشی لێ نه‌ده‌بڕی و ناوی ئه‌و مه‌کته‌ب سیاسیه‌ی یه‌کێتیشی بڵاوده‌کرده‌وه که ته‌له‌فونی بۆ کاک نه‌وشیروان کرد".
هەروەها ناوبراو وتبووی "جا ئه‌م کابرا، جار جار وتار ده‌نووسێت و یاسی ڕێبازی کاک نه‌وشیروان ده‌کات! ".
هەروەها نوسیووی "ڕێبازی کاک نه‌وشیروان جاسوسی به‌سه‌ر کاک نه‌وشیروان و بڕینی ڤیدۆو درۆکردن و ناردنی ڤیدۆکه نیه بۆ خه‌ڵکی دیکه بڵاوی بکاته‌وه".
تێکڕای بۆچوونی عەلی حەمەساڵح لەوەدا کۆدەبوەوە کە ئەو قسانەی نەوشیروان مستەفا لەو پارچە ڤیدیۆیەدا کردوونی تایبەتە بە کێشەکانی ناو یەکێتی.
بەلآم بە پێچەوانەی عەلی حەمە ساڵحەوە، عەبدولآی مەلا نوری کە ئەویش ئاگاداری ئەو قسانەی نەوشیروان مستەفایە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەو قسانەی نەوشیروان مستەفا تایبەتە بە کێشەکانی ناو گۆڕانەوە، ئەو دەڵێت" "کاک نەوشیروان لە ژیانی خۆیدا ئەوەی توانی و پێی کرا بۆ خزمەتی گەلەکەی کردی. هەرگیز دودڵ نەبو لە دەربڕینی بۆچونەکانی و، لە داکۆکیکردن لە بیر‌و بڕواکانی".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لە خوولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " ناوەڕۆکی گرتە ڤیدیۆکە کە تێدا قسە لە سەر گۆڕان دەکات، گەواهیدەری ئەو راستیەیە، کە تا لە ژیاندا بو خوازیاری نوێبونەوەو تۆکمەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و درێژەدان بە پەیامە راستەکەی بو.
زۆر ئاساییە کاک نەوشیروان لە ژیانی خۆیدالە گروپ و کەسانێک بێ هیوا بوبێت، بەڵام بۆ ساتێکیش لە هەوڵ و تێکۆشانی بۆ گۆرانکاری بێ هیوا نەبو و نەوەستا".
عەبدولآی مەلا نوری کە ئێستا ناڕزاییە لە سیاسەتی حیزبەکەی دەڵێت " ئەسڵەن ئەو کاتەش کە نەخۆشبو بیری لەوە دەکردەوە چۆن و بە چ رێگایەکی دروست بەربەستەکانی بەردەم پرۆژەی گۆرانکاری لابەرێت".
ئەو پێێوایە" کاک نەوشیروان چ وەک سیاسیەکی گەورەو پڕ ئەخلاق چ وەک نوسەرو بیرمەندێک میراتی گەلێکە نەک حیزبێک، هیوادارم هەمولایەک بە چاوی رێز‌و وەفاوە لە رابردوی بڕوانین".