بەغداد مەترسی لافاوی لەسەرە

هەرچەندە دەسەلآتدارانی شاری بەغدا دەیان خێزانیان لە کەناری دیجلە گواستەوە، بەلآم هێشتا مەترسی لەسەر شارەکە هەیە، هەرچەندە شارەزایەک دڵنیای دەدات بە خەڵکی شارەکە.

میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووباری دیجلەوە ٢٠ خێزانیان لە کەناری رووبارەکە گواستۆتەوە بۆ شوێنێکی ئارام، بەلآم ئەمڕۆ سبەی مەترسی لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری ئاوەکەو نوقمبوونی چەندان ناوجە لە شارەکە دەکرێت.

بە پێچەوانەی ئەم مەترسیەوە، عون زیاب راوێژکاری وەزارەتی سامانە ئاوییەکان دڵنیای دەدات بە هاولآتیان و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی ئاوی رووباری دیجلە دادەبەزێت و مەترسی لەسەر هاولآتیان نابێت.

ئەم زستانە بەپێچەوانەی سالآنی پێشووەوە لە باکوری کوردستان و رۆژهەلآتی کوردستان و باشوری کوردستان بارانێکی زۆر باریووەو سەرجەمیشیان دەڕژێنە رووباری دیجلەوە کە بەشاری بەغدادا تێدەپەڕێت.



PM:11:38:10/04/2019