په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، پرۆژە یاسایەک بۆ پێدانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی به‌هه‌ر خێزانێكی عێراقی پێشكه‌ش بە پەرەمان کراوەو کە کێشەکانی نیشتەجێبوون یەکلایی دەکاتەوە..
محه‌مه‌د غوزی، ئه‌ندامى لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاندوە،" پڕۆژه‌یاسایه‌ك پێشكه‌ش بە پەرلەمانی عێراق كراوە بۆ ته‌رخانكردنی پارچه زه‌وییه‌ك بۆ هه‌ر خێزانێكی عێراقی، بەپەسەندکردنی زۆرێك له كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌رده‌كات،
وتیشی، "پڕۆژه‌كه له تهواوبووندایە و له پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌و پێشنیاره‌ش جیاوازه له ده‌ستپێشخه‌ری نیشته‌جێبوون كه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران خستویه‌تیه‌ڕوو،
سەبارەت بە مەرجەکانی پێدانی پارچە زەوییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت سه‌رۆكی خێزانه‌كه سودمه‌ند نه‌بووبێت له حكومه‌ته‌كانی تر و خانووی خۆشی نه‌بێت، به‌ڵام نه‌كراوه‌ته مه‌رج كه سه‌رۆكی خێزان فه‌رمانبه‌ر بێت یان نا، زه‌وییه‌كه‌ش له شوێنی نیشته‌جێبوونی یان له شوێنی له دایكبوونی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت".
پەرلەمانتارەکە ئاماژه‌شى بۆ ئهوهكردوە ئه‌و پارچه زه‌وییه به‌بێ به‌رامبه‌ره، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی هه‌یه، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن قه‌رزی پێده‌دات، به‌مه‌رجێك له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا بیكاته خانوو، گه‌رنا لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه، هەروەها ئه‌و زه‌وییه قه‌ده‌غه‌یە بۆ ماوه‌ی ده ساڵ بفرۆشرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سود له پاره‌كه‌ی وه‌ربگیرێت".