وه‌زاره‌تى دارایی پێشینەکان لەم توێژە وەرناگرێتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبونی بۆ پێشینەکانی هاوسەرگیری، خانووبەرە و نیشتەجێبوون لە هاوسەری شەهیدانی و بێسەروشوێنانی شەڕی داعش رایگەیاند. 

لە نوسراوێکدا كە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری بەسەرەوەیەو وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تییادا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوونی دەرکردووە بۆ هاوسەری شەهیدانی و بێسەروشوێنانی شەڕی داعش لەو پێشینانەی کە وەریانگرتووە.

هەر بەپێی رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی ئەوانەی یەك گوژمەی پێشینەیان وەرگرتووە دواتر گوژمەی تریشیان پێدەدەرێت و لێشیان وەرناگیرێتەوە.


PM:08:57:11/04/2019